رۆژهه‌لاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د لەگەڵ فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکا تاووتوێی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان دەکەن

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مایكڵ ئێكێر فه‌رمانده‌ی راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كۆبووینه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “له چوارچێوه‌ی پاڵپشتتیهكانیان سوپاسی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌م، به‌رده‌وامن له مه‌شقپێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش”.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: “له دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان له پاراستنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان كرده‌وه”.
Facebook Comments Box