کوردستانگرنگ

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ( ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس )، هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر ( ١٠ ) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button