رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سوودانی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی کۆرمۆر بەتوندی هاتە دەنگ 

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند كە دەبێ لێكۆڵینەوە لە هێرشی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بكرێت و وردەكاریی رووداوەكەیش بخرێتە روو. 

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەیاننامەیەكی دەركرد كە لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەوكاتەیدا كە حكوومەت هەوڵی بە ئاراستەی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانەیە بۆ هاووڵاتییان، تاقمێكی تێكدەر كێڵگەی غازی كۆرمۆریان بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان  لە باشووری سلێمانی كردە ئامانج لە هەرێمی كوردستان. 

روونكراوەتەوە، هێرشەكە بووە هۆی راگرتنی پرۆسەی بەرهەمهێنان لە كێڵگەكە بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكەوێتەوە. 

لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ” فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان  بڕیاری دا كە دەبێ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە ئەنجام بدرێت و لەماوەی 48 سەعاتدا وردەكاری رووداوەكە بخرێتە روو” . 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button