رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر

ئەمرۆ هەینی 26/1/2024 گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکردنە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر بڵاوکردەوە.

پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر:

شەوی رابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان بوو.

‌ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری رۆژانەیان.

ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لیژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی کردەوەی هاوشێوە.

پێشەوا هەورامانی
گوته‌بێژى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button