جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل شەڕێكی درێژ و بێكارەبایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند

حكوومەتی ئیسرائیل لە پەیامێكدا بۆ سەرۆكی نێردە دیبلۆماسییەكان لە ئیسرائیل، داوای لێ كردوون خۆیان بۆ شەڕێكی درێژ و بێكارەبایی لە وڵاتەكەدا ئامادە بكەن.

ڕۆژنامەی (فاینانشیاڵ تایمز)ی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە كە حكوومەتی ئیسرائیل پێشبینی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ناوخۆی وڵاتەكە دەكات، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی لەلایەك و هێرشە مووشەكییەكانی حووسییەكانی یەمەنیش لەلایەكی ترەوە.

بەپێی رۆژنامە بەریتانییەكە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رۆژی 22ی ئەم مانگە، پەیامێكی بۆ سەرۆك و بەرپرسانی نێردە دیبلۆماسییەكان لە تەلئەبیب ناردووە و پێی راگەیاندوون كە خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریین لەبارەی ئاڵۆزبوونی بارودۆخەكە و چاوەڕێ دەكرێ تەزووی كارەبا لەسەر شارەكە ببڕێت، هەروەها ئاگەداری كردوونەتەوە كە رەنگە پێویست بكات ئامێری پەیوەندیی بێتەل و بەستراوە بە مانگە دەستكردەكان ئامادە بكەن، لە ئەگەری پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەكانی پەیوەندیكردن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button