رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
دوای هێرشەکەی سەر هەولێر تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی لەدەستداوە

دوای هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، و بایکۆتیکردنی کالای ئێرانی، تمەنی ئێرانی سەدا 10ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا؛ بەهای دراوی ئێران سەدا 10 دابەزیوە و ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنیی زۆری لەسەر بازاڕی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، ئەمەش دوای ئەو هێرشە موشەکیەکی ئێران دێت بۆسەر شاری هەولێر.
لە درێژەی دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، بەهای هەر یەک لە پاوەندی بەریتانی و یۆرۆی یەکێتیی ئەوروپا ژمارەی پێوانەییان تۆمارکرد و گەیشتنە زۆرترین ئاست لە مێژووی ئێراندا. بەهای یەک دۆلاریش کە لە ڕۆژی هێرشەکەدا پەنجا هەزار تمەن بوو، گەیشتووەتە سەرووی 55 هەزار تمەن.
Facebook Comments Box