جۆ بایدن هه‌ڕه‌شه له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌كات

دوای هێرشەکەی ئەمشەو بۆسەر سەربازگەیەکی ئەمریکی لە ئوردن، سەرۆکی ئەمریکا هەرەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌نێو خاكی وڵاتی ئوردن له‌نزیك سنووری سووریا، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 3 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكی كوژران و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێرشه‌كه به درۆنی بۆمبڕێژكراو كراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئوردن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامدراوه كه له عێراق و سووریا كار ده‌كه‌ن.
جۆ بایدن جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مشه‌و پێشهاتێكی گه‌وره‌یه و به دڵنیاییشه‌وه له كاتێكی گونجاو وه‌ڵامێكی گونجاویان بۆ هێرشكاران ده‌بێت.