رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئەمریکا لە هاوکاریکردن و پشتیوانیكردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند لە هاوکاریکردن و پشتیوانیكردنی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبن.
پات رایدەر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا رای گەیاند: “پەیوەندییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە، بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی توانای پێویستیان هەیە بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی عێراق.”
گوتیشی ملیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسی هێرشی سەر هێزەکانیانن لە ئوردن، لە کات و شوێنی دیاریکراو وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
ئەوەشی ئاشکرا كرد كە ئاگاداریی راگەیەندراوی كەتایبی حزبووڵڵان بۆ وەستاندنی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانیان، بەڵام پێویستە کردار ببینن نەک قسە.
Facebook Comments Box