جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
حکومەتی عێراق ژمارەی کوژراوەکانی هێرشەکەی ئەمریکای راگەیاند

رۆژی شەممە، 03-02-2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەنێو قوربانییەکاندا خەڵکی سڤیل هەن.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، 16 کەس کوژراون و 25ی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها باسم عەوادی باس لەوە دەکات، هێرشەکە زیانی زۆری بە ماڵ و کەلوپەلی هاووڵاتییان گەیاندووە.
Facebook Comments Box