ئابووریکوردستانهەواڵ

وەزراەتی دارای و ئابووری لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆشنابێت

ئەمڕۆ سێشەممە ( ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) وەزارەتی داراوی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەک دا ڕایگەیاند” دوای ئەوەی ڕۆژی ٣١ی ٨ی ٢٠٢٢، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارای و ئابووری لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبوەو، دواتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی دارای و ئابووری بڕیاری داوە ئەو کۆمپانیایانەی ساڵانێکی زۆرە  کار ناکەن و سەردانی باجیان نەکردووە تەنها باجی یەک ساڵیان لێ وەردەگیرێت.

لە دریژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە ” ئێمە لە وەزارەتی دارای و ئابووری/ بەرێوەبەرایەتی گشتی باجەکان خانووبەرەی میری سەرلەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆینە ڕەت دەکەینەوە”

لە هەمان ڕوونکردنەوەی  وەزارەتی دارایی دا هاتووە “رەتیکردەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بن و تەنها باجی یەک ساڵیان لێوەربگیرێت”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button