بانکێک لە کوردستان قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران و هاونیشتمانیان دەدات
یەکەم بانکی نیشتمانی له ههرێمی كوردستان بە سەرمایەى 250 ملیار دینار دادەمەزرێت و یەکێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی پێدانی قەرز و پێشینەیە به هاووڵاتیان و فەرمانبەران.
ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان بانکێکی نوێی حکومی بە ناوی بانکی نیشتمان دهكرێتهوه. بانکەکە ڕاستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق دەبێت و بە سیستمێکی پێشکەوتوو کاردەکات. بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی لە کارە سەرەتاکانی دەبێت. هاوکات دەتوانێت دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان دابین بکات. هاندەرێکیشە بۆ ئەوەی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان هاوچەرخ و باوەڕپێکراو بێت، برەویش بە کەرتی بازرگانی دەدات.
بانكی ناوەندیی عێراق لەدوای ساڵی 2003 ەوە چەندین قەرز و پێشینەی جیاواز بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدات، بەڵام هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانی لێی بێبەش بوون. لەگەڵ کردنەوەی بانکی نیشتمان ئەم قەرز و پێشینانە هاوشێوەی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەست دەبن کە بریتین لە؛ قەرز و پێشینهکانی فهرمانبهران، خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشهسازی و نیشتهجێكردن.
بانکی نیشتمان لهم مانگەدا دوای دانانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی، دەستبەکار دەبێت و 94 بانكی حكومی لهخۆدەگرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لە ڕێگەی دامەزراندنی ئەم بانکە متمانە بۆ دامەزراوە بانکییەکان و هاووڵاتیان و وەبەرهێنەران بگەڕێنێتەوە. ژمارەی بانکە بازرگانییەکانی لە کوردستان 94 بانکە و 87 بانکیان سەر بە کەرتی تایبەتن.
سەرمایەی بانکەکە 250 ملیار دینارە، لەو بڕە 25 ملیار دیناری بە نەخت لە ههژمارێکی تایبەتی بانکەکە دادەنرێت، 225 ملیاریش هی بانکە بازرگانییە تایبەتەکانە.
ئەو لقەی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، تەنیا كار بۆ حکومەتی عێراق دەکات و هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵام بانکی نیشتمان هەموو بانکەکانی هەرێمی كوردستان لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان 94 بانکە.
ژێدەر: ئاڤامیدیا