واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م سه‌رما و سۆڵه راگه‌یه‌نرا
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م سه‌رما و سۆڵه‌ی راگه‌یاند كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەو شه‌پۆڵه به‌فربارینه‌ی رۆژی یه‌كشه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه کاتی بوو، لە رۆژی دووشەممە بەدواوە تا ئێوارەی سێشەممە دەبێتەوە بە باران و لەهه‌مانكاتدا له ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارینەکە بەردەوام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: لە رۆژی چوارشەمهوه کەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە باشووری ئەوروپاوە شه‌پۆڵێكی بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا بۆ سەرناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە ھاتنی بارستە ھەوای گەرم و سەقامگیربوونی کەشوھەوا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمی لە سەرەتای ھەفتەی ئاینده زیاتر ھەستی پێ دەکرێت و پلەی گەرمی بە نزیکەیی بەراورد بە کاتی ئێستا لە سەرجەم ناوچەکان زیاتر لە 10 پلە بەرز دەبێتەوە و کەشێکی بەھارەیی لە ناوچە نزمەکان دەست پێ دەکات و هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییەکانیش کاریگەری سەرما کەم دەبێتەوە.
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئەگەر ھەیە لە دوای ناوەراستی ئه‌م مانگه شەپۆڵەکانی باران دەست پێ بکاتەوە و بەشێوەی تاوەباران و ھەورە بروسکەی بەھارییانە، باران ببارێت.