جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەمریکا 

شاندێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێ‌ كردنی دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەرێم و عێراق گەیشتە ئەمریكا.

شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك له‌ ئه‌مه‌ريكايه‌ و چەند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی واشنتۆن ده‌بێت.

شانده‌كه‌ له‌ ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ياندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیدارەی ئه‌مه‌ريكا و كۆنگرێس، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گەڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆيان ده‌بێت و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

شاندەکە پێکدێت لە فه‌لاح مسته‌فا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ و نیاز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و دیپلۆماسی له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button