نوێنەری فەڕەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: دژی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانین
نوێنەری فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، فەرەنسا لە هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر نیگەرانە، هاوکات گوتی: فەرەنسا پابەندە بۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نیکۆڵاس دی ریڤیار، نوێنەری فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، فەرەنسا بە تەواوی نیگەرانە لەو دۆخەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، فەرەنسا هاوبەش و پشتیوانی ئەمەریکایە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشە تیرۆرستییەکان.
نوێنەری فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، راشیگەیاند، فەرەنسا پشتیوانی لە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکات، هەروەها پابەندین بە سەقامگیری و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان.
نیکۆڵاس دی ریڤیار، لەبارەی هێرشیەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوتی: “ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرایە سەر هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها فەرەنسا لە هێرشەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر نیگەرانە، کە ئەمە پیشێلی سەروەری خاکی عێراقە، نیگەرانین لەوەی ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون و خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی”.
ژێدەر
کوردستان 24