جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پلاسخارت: میلیشیاکانی عێراق واقیعێکی ناخۆشیان دروستکردەوە

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رایدەگەیەنێت، هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان لە ناوچەکە واقیعێکی ناخۆشی دروستکردەوە.

جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان لە ناوچەکە واقیعێکی ناخۆشی دروستکردەوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا هەوڵی جددی عێراق بۆ ئەوەی لە رابردوو کردووەیەتی بۆ ئاشتی و سەقامگیری شکست پێدەهێنێت.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راشیگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لە عێراقدا هەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدان ئەمەش وایکردووە کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی سیاسی و سەقامگیری ناوچەکە هەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button