جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەمریکا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا بڵاوکردەوە

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ( سێنتکۆم)، رایگەیاند، کاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممە سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراقیان کردووەتەئامانج کە رۆڵی هەبووە لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

راشیگەیاندووە، تائێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی لە هێرشەکەدا کەسانی مەدەنی زیانیان بەرکەوتبێت

جەختیشی کردووەتەوە، کە بێ سڵکردنەوە رووبەڕووی سەرجەم ئەوانە دەبنەوە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانیان دروست دەکەن.

لە هێرشەکەی شەوی چوارشەممە لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبوڵا بە ناوەکانی ئەبوباقر ساعدی و ئەرکان عەلیاوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا کرانە ئامانج.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button