کوردستانگرنگ

شەپۆلێكی بارانبارین سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کەشناسێک پێشبینی بارانێکی بەهێز دەکات، کەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە 15ی ئەم مانگەوە بەھۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەك لە باكووری زەریای ئەتڵەسییەوە بۆ سەر دەریای ناوەراست و ھێنانی بارستەیەك ھەوای زۆر شێدار و تەڕ شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین و ھەورە بروسكە سەرتاسەری ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە رێژە و كاریگەری جیاواز دەگرێتەوە كە تیایدا پێشبینی بارانێكی زۆر دەكرێت و ئەمجارە بۆ ناوچەكانی سنووری گەرمیان و كەركوكیش بارانەكە زۆر باش دەبێت ، شەپۆلەكەش جیاواز دەبێت لەڕووی شێوازی ھاتن و دابەشبوونی بارانەكان كە بەشێوەیەكی بەرفراوان كاریگەری دروست دەكات.

گوتیشی: بەم شەپۆلە رێژەی بارانبارین زیاد دەبێت كە سوپاس بۆ خودا لە زۆرینەی ناوچەكان بەتێكرا بارانی ئەم وەرزە 2023-2024 تا ئێستا لەچاو ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەم كاتە زیاتربووە .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button