
قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت، لیژنەکانیان پشکنین و چاودێریی پشکنینیان بۆ بەنزینی 120 بەنزینخانە کردووە. لە ئەنجامدا 12 بەنزینخانەیان لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی بەنزینی خراپەوە داخستووە.
رۆژی پێنجشەممە، 08-02-2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە 02ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لیژنەکانی پشکنین و چاودێری پشکنینیان بۆ بەنزینی 120 بەنزینخانە کردووە.
بە گوتەی قایمقامی هەولێر، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان، 12 بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران و سزادران.
قایمقامی هەولێر ناوی بەنزینخانەکانی بڵاوکردوونەتەوە، کە بەمشێوەیەن:
بەنزینخانە داخراوەکان:
– وێستگەی بێداو
– وێستگەی رزگاری
– وێستگەی مەیهەن/یارا
– وێستگەی پۆڕش
– وێستگەی پێشمەرگە
– وێستگەی پەیام
– وێستگەی باواجی
– وێستگەی میر
– وێستگەی باخەوان
– وێستگەی دەروازەی دارەتوو
– وێستگەی ئاڵا
– وێستگەی زەنگ



