رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

یەک هەفتە پشوو ڕاگەیندرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی ٧ی ئەلوولی ٢٠٢٢. پارێزگاری نەجەف یەک هەفتە پشووی ڕاگەیاند.

“ماجد وائیلی” پارێزگاری نەجەف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی چلەی ماتەمینی ” حوسێن کوڕی عەلی” و زۆری زیارەتکارانی مەراسیمەکانی ” ئەربەعین”. ڕێککەوتی ١١ تاوەکو ١٨ ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە پارێزگای نەجەف دەبێتە پشوو.

هەروەها لە بەیاننامکەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی و دەزگا تەناهییەکانی شارەکە پشوو نایانگرێتەوە. ڕۆژی ١٩ مانگ دەست بە دەوامی فەرمی دەکرێتەوە.

ساڵانە پەیڕەوانی مەزهەبی “شیعە” لە یادی چلەی ” حوسێن کورێ عەلی” دەکەنەوە و ملیۆنان زیارەتکار لە دەرەوە و ناوەوە عێڕاق سەردانی مەزارە پێرۆزەکانی ئەو مەزهەبەی ئیسلام دەکەن. بەیاتیبەت زیارەتکارانی ئێرانی ڕێژەیەکی زۆری ئەو زیارەتکارانە پێکدەهێنن.  

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button