لە بەغدا پزیشکێک و مامۆستایەک دەکوژرێن
ئه‌مڕۆ له به‌غدا ژمارەیەک ماتۆڕسوار، ته‌قه له پزیشك و مامۆستایه‌ك دەکەن و دەیانکوژن.
میدیاكانی پارێزگه‌ی به‌غدا بڵاویان كرده‌وه: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا دوو كه‌سی رووخسار پێچراو و شاراوه به سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له پزیشكێكی بواری منداڵان كردووه و ده‌ستبه‌جێ كوشتوویانه.
بڵاویشیان كرده‌وه: دوای نیوه‌ڕۆش له گه‌ڕه‌كی حوڕییه له باكوری به‌غدا، به‌هه‌مانشێوه دوو كه‌س به سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له مامۆستایه‌كی خانه‌نشین كردووه و خه‌ڵتانی خوێنیان كردووه.
هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه: مامۆستا خانه‌نشینه‌كه ده‌ستبه‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه ماوه‌یه‌كه له به‌غدای پایته‌خت حاڵه‌تی كوشتن و تیرۆركردنی هاووڵاتییان زیادی كردووه و تا ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه هیچ كامێك له تاوانباره‌كان بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن.