ئەمڕۆ شەممە 10-2-2024 بەڕێوەبەرایەتی پێكەوەژیانی ئایینەكان ،لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەنراوێكی سەبارەت بە چاوپێكەوتنی كەسێك كەوا خۆی وەك نوێنەری زەردەشتییەكان ناساندووە بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..
لە چاوپێكەوتنێكدا كەسێك كەوا خۆی ناساندووە نوێنەری زەردەشتییەكانە،بەشێوەیەكی نالۆژیك و دوور لەبەھای پێكەوەژیان، ھەندێ رستەی ناشیاو بەرامبەر بە قورئانی پیرۆزو (واجباتی تری ئایینی)بەكار ھێناوە.
ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەوجۆرە لێدوانانە دەكەین، كەدژی بنەمای ئایینی و پێكەوەییە، جەخت لەم پێكەوەژیانە دەكەینەوە، كەلەنێوان ئاینەكاندا ھەیەوە و بەھەموو شێوازێك دەیپارێزین و بەرگری لێدەكەین، كەخاڵی بەھێزی كوردستانە.
دواتر بەھەموو لایەك ڕادەگەێنین ئەو كەسەی ئەم لێدوانانەی داوە ھیچ پەیوەندیەكی بە نوێنەرایەتی زەردەشتیان لەوەزارەت نییە و ئەمەش (رای زەردەشتەكانیش نییە) بەڵكو ئاماژەو دەربڕینەكانی گوزارشتە لە كەسی خۆی.
Facebook Comments Box