لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ٩ نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا ڕادەگەیەنێت بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك.
تێبینی؛
- پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیرکاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری،
هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت. - داواکاری فۆڕم نابیت لەكەرتی گشتی دامەزرابێت.
- كار تەنها بە فۆری ڕەسەنی پەسەندكراو دەكرێت.
- داواکاری پێویستە تەمەنی لەنێوان (٢٤بۆ٣٥)ساڵ بێت.
- ئاگاداركردنەوەی هاولاتیان دوو ڕۆژ پێش دابەشكردنی فۆڕم دەبێت.
- دابەشكردنی فۆڕم بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت.
- داواکاری فۆڕم پێویستە کۆپی بڕوانامە و کارتی زانیاری و تەسکەرە یان کارتی نیشتمانی پێ بێت.
شوێنی دابەشکردنی فۆڕم بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک
(ريڤةبةريا چاڤديريا كيم ئةندامان
دهوك تاخى ئيتويت پشت چاكسازيا ئافرةت وسنيلا)
لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ
ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٢/١٣
وەرگرتنەوەی فۆڕم یان دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٢/٢٠ لەهەمان شوێن بەڕیوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی دهۆک.
Facebook Comments Box