کوردستانگرنگ

پرۆسەی هەژماری من لە سلێمانی و دهۆک دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

لە ئەمڕۆوە پرۆسەی ناوتۆمارکردنی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد.

رۆژی یەکشەممە (11ـی شوباتی 2024) تیمی سەرپەرشتیاریی پرۆژەی ھەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی ناوتۆمارکردنی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیپێکرد.

لە کۆتایی مانگی رابردوو، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، پرۆسەی ناوتۆمارکردنی فەرمانبەران لە پرۆژه‌ی “هەژماری من”، گەیشتە 200 هەزار کەس، هاوکات 23 هەزار فەرمانبەر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە و 36 ئامێری پارەڕاکێشانیش دامەزرێندراون.

پێشتریش مەسرور بارازانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە رایگەیاندبوو: “ئامانجمان ئەوەیە تا کۆتایی 2024 ملیۆنێک هاووڵاتیی کوردستان، دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانکی بگات”.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.

بەهۆی دەستپێشخەریی “هەژماری من”ـه‌وه‌ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

ژێدەر

کوردستان24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button