ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ هێزێكی كۆماندۆی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەمارۆی ماڵی كوێخا دێرین عوزێرییان داوە لە گەڕەكی (كەنەكەوە)ی سلێمانی و داوای خۆڕادەستكردنی لێ دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە سلێمانی گوتی: ”ھێزێکی کۆماندۆی یەکێتی کە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەکدارن، لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی، گەمارۆی ماڵی کوێخا دێرین عوزێرییان داوە و داوای خۆڕادەستکردنی لێ دەکەن، بەڵام کوێخا دێرین عوزێری ئامادە نییە خۆی ڕادەستی ھێزەکەی یەکێتی بکات.“
هاوكات باس لەوە دەكرێت كە کویخا دێرین عوزێری، داوای لە عەشیرەتی عوزێری کردووە، خۆیان پڕچەک بکەن و لە حاڵەتی ئامادەباشییدا بن بۆ ئەگەری ھەر ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشێك لە لایەن هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتییەوە.
جێگەی باسە تاوەكوو ئێستا نازاندرێت هۆكاری گەمارۆدانی ماڵی ئەو كەسە لە لایەن هێزی كۆماندۆی یەكێتی چییە و هێزەكە و دەزگا ئەمنییەكانی شارەكەش هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاو نەكردووەتەوە.
باسنیوز