رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 12-2-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبووزەبیی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
Facebook Comments Box