
سالار تاڵەبانی، ئامۆزای بافل تالەبانی:
بافڵ بۆ وادەکات ؟
🔺لە سەروبەندی کودەتای ٨ی تەموز بافڵ لەگەڵ کەسێک کە بەرپرسی نوسنگەکەی بوو دەرکەوت و بڕیاریدا یانە شەوانەکانی سەرچنار دابخات ، خەڵکی وایان دەزانی کارێکی باشی کردوە و دەسەخۆشیان لێکرد ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی داخستنی ئەو یانە شەوانانە لەبەر ئەوەبوو ئامادە نەبوون باج وسهرانه بە بافڵ بدەن ، بە داخستنی ئەو یانە شەوانانە مشتەری نوێێ بۆ یانە شەوانەکانی خۆی لە تاسڵوجە و شوێنەکانی دیکەی سلێمانی زیاد کرد و چەندین یانەی شەوانەی دیکەی دروست کرد و داهاتەکەی تەنها بۆ جووت برا بافڵ وقوباده .
🔺لە مانگی رابردوودا شۆفڵێکی ناردە سەر شوێنی مەیفرۆشێک و رووخاندی ، گوایە شوێنێکی نەشیاوە .
🔺ئەگەر بافڵ لە خەمی خەڵک و ئاینی پیرۆزی ئیسلامدایە ، خۆ سلێمانی دەیان مەیفرۆش و شوێنی مەیخواردنەوەی تێدایە بۆ دایناخات ؟
🔺ئێستاش بافڵ دوای ئەوەی لەگەڵ دێرین عوزێری پێکەوە چەتە ئاسا هەڵیان کوتایە سەر دەیان بازرگان و سەرمایەداری سلێمانی و سەدان ملیۆن دۆلاریان بەزۆر لێسەندن ، ئێستا کە دێرین عوزێری خەریکە باڵەفڕ دەبێت و بەگوێی ناکات وشهریكی ناكات ، بافڵ بەناوی سەروەری یاساوە خۆی کردوەتە پاڵەوان و چەند چەکدارێک و شۆفڵێکی ناردوەتەسەر ماڵی دێرینی هاوڕێ چەتەکەی .
🔺بافڵ وا دەزانێت خەڵکی گەمژەن و نازانن سێ ساڵە دێرین عوزێری و بافڵ پێکەوە کاریان سەندنی سەرانە بووە لە سەرمایەداران و بازرگانان .
🔺ئارام حەمەسەعید ، رۆژنامەنوس لەسەر ئەم بابەتە نوسیویەتی (هەڵبژاردن نزیکبووەتەوە ، سیناریۆکان زۆرن ، بە روخاندنی دیوەخانی زۆردارێک خۆمان لێمەکەن بە شەریفی شەریفەکان).
🔺چالاکوان ئارام ئەحمەد ئەم کارەی بافڵ بە سیناریۆ دەزانێت و بە دانانی وێنەیەک کە بارەگای کۆماندۆ و ماڵی کۆسرەت رەسوڵ تیادا دیاری کردوە و بە بافڵ دەڵێت “کارئاسانیت بۆ دەکەم فەرموو ئەوە دێرین عوزێری لەو ماڵە حەشاردراوە بڕۆ بیگرە و پێویست بەم هەرایە ناکات”.
بۆیە کەسێک پاشەڵی پیسبێت بە روخاندنی خانویەک پاک نابێتەوە .