رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، دوای تەمویلکردنی مووچەی مانگی 2ـی وەزارەتەکانی عێراق، بڕیاره‌ پشکی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی زانیاریی مووچەی ئەم مانگەی ڕەوانەی بەغدا کردووە، بەمەبەستی پاکتاوکردنی و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

وابڕیارە ئه‌م هه‌فتەیە‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، دەست بە تەمویلی مووچەی مانگی 2ـی وەزارەتەکانی عێراق دەکات، بڕیاره‌ دوای ئەوان پشکی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا کردووە، تاوەكو یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنیا ڕەزامەندی لەسەر 618 ملیار دینار داوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button