
بۆ ئەوەی نەخۆش لە بنكە تەندروستییە حكوومییەكان ناچار نەكرێت سەردانی نۆڕینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بكات، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك دەردەكات و ڕێكاری یاسایی و كارگێڕیش دەگرێتە بەر.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نووسراوێكدا كە بۆ گشت بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی ناردووە، تێیدا بڕیاری داوە: “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی مافی نەخۆش و ڕێگریكردن لە دیاردەی ڕێكلامكردن، سەرجەم نەخۆشخانە و بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكان ئاگادار بكرێنەوە، كە پێدانی كارتی تایبەتی نۆڕینگە، یان كارتی كەسی لە نەخۆشخانە و سەنتەر و تاقیگە و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت لە ناو نەخۆشخانە بۆ نەخۆش قەدەغەیە، نابێت نەخۆش ناچار بكرێت بۆ ئەوەی سەردانی نۆڕینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بكات.”
وەزارەتی تەندروستی جەختی كردووەتەوە، هەر پزیشكێك، كارمەندێك یان هەر فەرمانبەرێك ئەو كارە بكات، ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی لە دژ دەگیرێتە بەر.




