رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هێرش دەکرێتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، نیوەشەوی رابردوو بە چەكی (RBG) و لە لایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە، بارەگای نووسینگەی دەستەی حەشدی شەعبی لە بابل هێرشی كراوەتە سەر.

جێگەی باسە تاوەكوو ئێستا هیچ میدیایەكی عێراق وردەكاریی هێرشەكە و زەرەر و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە و دەستەی حەشدی شەعبیش بە فەرمی هیچ راگەیاندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا، ئەیسەر خەفاجی، كادیری دیاری رەوتی سەدر لە سنووری پارێزگای بابل، لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە ڕفێندرا و دواتر پاش ئەشكەنجەدان، كوژرا. بەم هۆیەشەوە هێزەكانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر خرانە ئامادەباشییەوە و هۆزی (خەفاجە)ش كە ڕۆڵەكەیان لێ كوژرابوو، بە هەمان شێوە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان كرد و ناڕاستەوخۆ، پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی میلیشیای عەسایب ئەهلی هەق كرد كە قەیس خزعەلی سەرۆكایەتی دەكات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button