رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی گۆشت كۆنترۆڵ دەكات

وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێت “هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت و بەرزبونەوەی نرخەكەی جیهانییە”.

کەمال موسلیم وەزیری بارزگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بە نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانیان ئاگادارکردوەتەوە لە گرانبونی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا، هەموو ئەو ڕێکارانەش خراونەتەڕوو کە پێویستە بگیرێنەربەر بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت”. 

لەوبارەیەوە ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی گۆشت تەنیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئێستا لە تەواوی جیهان نرخی گۆشت و هێلکە بەرزبوەتەوە، کەموکوڕی هەیە لە سامانی ئاژەڵدا.


گوتیشی: ” پێویست ناکات هاوڵاتییان ترس و دڵەراوکێیان هەبێت، کۆگاکانی عێراق پڕن لە خۆراک و گرفتی کەمی خۆراک دروست نابێت”.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button