رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی ئاشکرا دەکرێت

برایەکی پێشڕەو دزەیی رایدەگەیێنێت، ئەو پارچانەی لەکاتی پشکنینەکان دۆزرابوونەوە دەرکەوت ئەندامی جەستەی کارگوزاری ماڵەکەن، کە بێسەروشوێن ببوو.

د.عەبدوڵڵا مەجید، برای پێشڕەو دزەیی لە ڕۆژی چلەی ڕووداوەکەدا، گوتی “دڵنیا بووینەتەوە کە ئەو پارچانەی دۆزراونەتەوە، پارچەی جەستەی میشێلن”. “یەکێک لە مووشەکەکان ڕاستەوخۆ لە ژوورەکەی میشێلی داوە و پارچە پارچەی کردووە”. ئەوەشی گوت.

هەرچەندە هێشتا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دی ئێن ئەی، قسەکانی برای پێشڕەو دزەیی نەسەلماندووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامەکە دەربچێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چل ڕۆژ لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی بە بیانووی بارەگای بنکەی مۆساد کردە ئامانج، بەڵام ئەو هێرشە شەهیدبوونی خاوەن ماڵ، کچە 11 مانگەکەی، میوان و کارگوزارێکی لێکەوتەوە،کە هەموویان خەڵکی مەدەنی بێتاوان بوون. 

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button