وەزیری دارایی عێراق کێشە لەبەردەم ناردنی مووچەی هەرێم دروست دەکات

وەزیری دارایی عێراق پابەندی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق نابێت و بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بیانووی نوێ دەهێنێتەوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق نییە و بیانووی نوێ دەهێنێتەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی 21ـی شوباتی 2024 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد:
– دهبێت حكومهتی عێراق مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بدات و دابیننهكردنی پێشێلكارییه.
-دهبێت مافی فهرمانبهران و خانهنشینانی ههرێمی كوردستان پارێزراو بێت و دەبێت سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوویان پێبدرێت.
-دەبێت حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچە دابین بکات.
یەکەمجار نییە وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەمپەر دروست بکات، پێشتریش تاوەکو گوژمە پارەیەکی واژۆ کردبێت، چەندین بیانووی هەبووە. هەموو جارێکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە “هەموو ئامارە داواکراوەکان بە ڕوونی لەبەردەست حکومەتی عێراقدان و هیچ بابەتێکی ناڕوون لە نووسراوەکانماندا نییە”.
ژێدەر
ئاڤا