جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. 

سەرۆکی حکومەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە  و کۆنگرێس دەبێت . 

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان ، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە . 

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێکهاتوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button