رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات.

وابڕیارە سبەی دووشەممە، نووسراوی فەرمی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بگاتە هەولێر و له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێر‌یشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەكات.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو 40 ڕۆژ پێش کۆتاییھاتنی ماوەی یاسایی کۆمیسیۆن عێراق کە 7-7-2024 تەمەنی بەسەر دەچێت، ده‌توانێت وادەیەک بۆ هه‌ڵبژادن دیاری بكات.

بەگوێرەی زانیاریەکان ژمارەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:

– پارێزگا هەولێر 34 کورسی
–  پارێزگا سلێمانی 38 کورسی
–  پارێزگاری دهۆك 25 کورسی
–   پارێزگا هەڵەبجە 3 کورسی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button