رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

عەرەب و تورکمان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکووک پەشیمان دەبنەوە

ئەم هەفتەیە حیزبە براوەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک، کە هاوپەیمانێتیی ئیدارەی کەرکووک-یان پێکهێناوە، دووەم کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا دەکەن.

لە یەکەم کۆبوونەوەدا لایەنەکان وا ڕێککەوتبوون پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ عەرەب، بڕیاردەری ئەنجوومەن و قایمقامیش بۆ تورکمان. لەمەودوا پارێزگار دوو جێگری هەبێت، ئەگەر پارێزگار بۆ یەکێتی بێت، ئەوا جێگری یەکەمیان بۆ پارتی و جێگری دووەمیشیان بۆ عەرەب.

عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک لەو ڕێککەوتنەی پێشتر بە سەرۆکایەتیی سوودانی لە بەغدا کردبوویان، پەشیمان دەبنەوە و دەڵێن بە پۆستی پارێزگار نەبێت ڕازی نابن

ئەمە لەکاتێکدایە لەکۆبوونەوەی پێشتردا سەرجەم لایەنەکان ڕێککەوتوون پۆستەکە بدرێتەوە بە کورد و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بدرێت بە عەرەب، بەڵام  دوو لایەنە براوەکەی عەرەب زیاتر لە کاندیدێکیان هەیە، بڕیاردەری ئەنجوومەنەکە و قایمقامی کەرکووکیش بۆ تورکمان دەببێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button