رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وردەکاریی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە

لەمەودوا پێویستە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان (فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی) هەژمار و کارتی بانکییان هەبێت.

لە مانگی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی عێراق بەگوێرەی ئەو لیستەی دیوانی چاودێری دارایی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی پەسەندی دەکەن، بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێتە بانکی فیدراڵی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لیستی مووچەخۆران نوێدەکاتەوە ئینجا بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی دەنێرێت، چونکە هەموو مانگێک داتاکان دەگۆڕێن.

د. نەرمین مەعرووف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند:  پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە (ڕافیدەین، ڕەشید) مووچە وەربگرن.

 لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: ئەو بانکە فیدراڵییانەی لقیان لە هەرێمی کوردستان نییە، مووچەخۆران چۆن دەتوانن مووچەکەیان وەربگرن؟  د. نەرمین مەعرووف گوتی: مووچەخۆر بەپێی ویستی خۆی دەتوانێت مووچەکەی بگوازرێتەوە بۆ ئەو بانکەی  هەرێمی کوردستان کە خۆی حەزدەکات.

لەلایەکی دیکەوە د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەوەڵامی پرسیاری، داهاتی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر ناردنی مووچە دەبێت؟ گوتی: خاڵێکی گرنگ هەیە، دادگای فیدراڵی پەیوەستکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی مووچە لە هەموو شتێک جیاکردووەتەوە، واتە پەیوەستی نەکردووە بە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهات، بۆیە لە هەر دۆخێکدا بێت دەبێت مووچە دابین بکات.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پرسیارێک ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کراوە، ئایا حکومەتی عێراق هەر 618 ملیارەکە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان دابین دەکات؟ لە وەڵامدا گوتوویەتی، دۆخەکە گۆڕاوە و لەمەودوا مووچە دابین دەکەین. جەختیشی کردووەتەوە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بۆ ساڵی 2024 زامنکراوە.

ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button