رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی نووسراو بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵییان بەدەست نەگەیشتووە، “هەرکاتێک بەدەستمان گەیشت، وەڵامی خۆمان دەبێت.” 

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی: “لە پێنج ساڵی رابردوودا، کە سێ ساڵیان یاسای بودجە هەبووە، دەبوو 59 ترلیۆن و  401 ملیار دینارمان بۆ نێردرابا، بەڵام تەنیا 13 ترلیۆن و کەسرێکمان بۆ هاتووە کە 22٪ـی مافەکانمانە.”

گوتیشی کە ئەوەی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەکات، “سزادانە”. 

دوێنێ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق چووە پەرلەمان و داوای کرد لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوەی بە کارت مووچەکانیان بدرێت. 

ژێدەر

رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button