
بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، کەبەهۆیەوە سەدان دووکان سووتان، روونکردنەوە دەدات.
کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە و هۆکاری کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، گوتی: تێبینی زۆریان لەسەر سیستمەکە هەبووە و کەموو کوڕی زۆری هەبووە بۆیە ڕەزامەندییان لەسەر نەداوە بخرێتەکار.
لەوبارەیەوە شاخەوان کاکەمەم، ئەندامی ئەنجوومەنی پێشووی بازاڕەکە گوتی: لە ساڵی 2018 ەوە سیستمی ئاگرکوژێنەوە بە شێوەی ستاندارد بۆ هەموو بازاڕەکە بەسترا، بەڵام بەرگری شارستانی پەسندی نەکرد تا کاری پێبکەین.
Facebook Comments Box



