رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
سەدان عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردوە و ناتوانن بگەڕێنەوە

سێ ڕۆژە زیاتر لە 500 عومرەکارانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی فڕۆکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە.
بەهۆی سزادانی کۆمپانیای “فلای بەغداد” لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، گەڕانەوەی ئەم عومرەکارانە دواکەوتووە، لەکاتێکدا دەبێت بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە بگەڕێنەوە هەرێـمی کوردستان.
نیاز شیخ ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتی: “گرفتەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، کێشەکە بەهۆی كەمی فڕۆكەوە دروست بووە و لەسەر هێڵین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک”.
زاعومرەکارەکان زیاتر لە 15 قافڵەن و ژمارەیان نزیکەی 500 کەس دەبێت، دانیشتووی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و سێ ڕۆژە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
Facebook Comments Box