رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل دەکرێتەوە

نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و پێداویستی ئۆتۆمبێل بە بەشداری ١٢٠ کۆمپانیا لە نێویاندا ٦٠ کۆمپانیای وڵاتی چین کە تایبەتن بە پارچەی یەدەگ و لە ٣٠٠ بڕاند پێکھاتووە، کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا ھەشت کۆمپانیای گەورەی ئۆتۆمبێل کە لە ١٣ بڕاند پێکھاتوون، بەشدارن و پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پێشانگاکەدا، چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها و مۆدێلە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل بە تایبەتمەندە جیاوازەکانەوە نمایشکراون لە نێویاندا ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش هەن هاوکات ئامێرە بارگاویکردنەکانی ئۆتۆمبێلش وەک پارچەی یەدەگ نمایشکراون.

لەسەدا ٥٠ی کۆمپانیا بەشداربووەکان، کۆمپانیاکانی وڵاتی چینن و لە ئێستاشدا ئۆتۆمبێلی چینی لە شەقامەکاندا دەبینرێت و بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئێم جی، فواز فەرھاد ئاماژە بەوە دەکات کە بەھۆی نرخەکەیەوە، خەڵک وەڵامی ئەرێنیی ھەبووە بۆ بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلەکانی ئێم جی.

بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئێم جی، فواز فەرھاد گوتی: “کۆمپانیای ئێم جی، زیاتر لە دە جۆر ئۆتۆمبێلی ھەیە، ئەم ئۆتۆمبێلانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازیان تیادایە، ئۆتۆمبێلەکە بە بەنزینی جۆری موحەسەن ھیچ کێشەیەکی نییە، ھەروەھا زەمانەتی شەش ساڵ یان ٢٠٠ ھەزار کیلۆمەتری بۆ کڕیارەکان لەگەڵدایە”.

لە پێشانگاکەدا کۆمپانیای ئێم جی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایش کرد لە جۆری ئێم جی وێڵ کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تیادایە و دیزاینەکەی لە نەھەنگەوە وەرگیراوە. بزوێنەرێکی ٢٠ی تۆڕبۆی ھەیە کە گرانترین جۆری ئێم جییە و نرخەکەی ٤٠ ملیۆن دینارە.

لەبارەی نرخەکانیشەوە، فواز فەرھاد گوتی: “ئۆتۆمبێلەکانمان نرخەکانییان جیاوازە، لە ١٧ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا ٤٠ ملیۆن دینار”.

پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا ٧ی ئێوارە کراوەیە، جگە لە جۆرەکانی ئۆتۆمبێل ھاوکات پارچە و کەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلیش نمایشکراوە.

ژێدەر

AA

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button