جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.

کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمبارەیەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “پشتگیری لە هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و ئایندەی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر گرنگە”.

لەلایەکی دیکەوە کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان و داهاتووی ناوچەکە”.

کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر دەڵێت، کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە. “بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە”

هه‌روه‌ها کۆنسوڵخانەی ئیتاڵیاش لە هەولێری، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشوازیی لە بڕیارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە 10ی حوزەیران دەکات، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ روو كه‌ كونسوڵخانه‌ هانی هەموو لایەنەکان دەدات بە پڕۆسەیەکی ڕێک و پێک و ئازاد و دادپەروەرانە بە ئەنجام بگەیەنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button