کوردستانگرنگ

هەزاران حاجیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناتوانن دەنگ بدەن

ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە کوردستان پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن.

شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “بڕیارە 26-5-2024 یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە بکەن، بەم هۆیەوە چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێ بەش دەبن کە 10-6-2024 ئەنجامبدرێت”. 

بەمشێوەیەش، ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن، هەڵبژاردنی کوردستانیش سەرەتای مانگی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و بەمەش ئەو کەسانە ناتوانن بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button