لە میانەی دیدارێکیدا لەگەڵ ” ڤیلە ڤاریۆلا” باڵوێزی یەکێتی ئەوڕوپا لە عێڕاق. مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاندووە “پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە زووترین كات ئەنجام بدرێن و داواشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕۆڵی هەبێت”
هەر لەو دیدارەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٧ی ئەیلووی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو. بارزانی بە باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپای ڕاگەیاندووە ” پارتی لەگەڵ ئەوەدایە كە هەڵبژاردنەكانی هەرێم بە زووترین كات ئەنجام بدرێن و داواشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ڕۆڵی هەبێت”
“ڤیلەر ڤاریۆلا” باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا ئاماژەی بەوە کردووە “یەکێتی ئەوروپا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سەقامگیری عێڕاق و ناوچەکە بەرز دەنرخێنێت”. هەروەها باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوە کرد، کە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری داوە نوێنەرایەتییەکەی فراوانتر بکات و نوێنەرایەتییەکی هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
لە بارەیی قەیران و کێشە سیاسییەکانی عێڕاق، مەسعود بارزانی گوتوویەتی هۆکاری لێکترازان و قەیرانی سیاسی، پابەند نەبوونە بە دەستوور و هەر حکومەتێکیش لە ئایندە پێکبهێنرێت دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی فراوان و بەهێز و، پاراستنی مافەکانی هەرێمی کوردستان و ڕەچاوکردنی پڕنسیپەکانی شەراکەت و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستوور و دیالۆگ بێت.