جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی گەیشتەوە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا  , گەڕایەوە هەولێر.

سەرۆکی حکومەت ، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ، کۆنگرێس ، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە کۆبووەوە. 

سەرۆکی حکومەت هەروەها چاوی بە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج دەبلیو بوش کەوت . 

سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و دیدارەکانیدا ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button