ئەمڕۆ هەینی كەسوكاری كوێخا دێرین عوزێری لە گردبوونەوەیەكدا هەڕەشەیان لە بافڵ تاڵەبانی كرد بەوەی ئەگەر کوێخا دێرین ئاشت نەکاتەوە، ئەوا لە ھەڵبژاردندا دەنگ بە یەکێتیی نادەن.
ئەمڕۆ کەسوکاری کوێخا دێرین عوزێری کۆ بوونەوە و چوونە سەر قەڵا رووخاوەکەی كوێخا دێرین، قسەیان بۆ میدیاکان کرد و گوتیان كە عەشیرەتەکەیان 30 ھەزار دەنگدەری ھەیە، ئەگەر بافڵ تاڵەبانی؛ کوێخا دێرین ئاشت نەکاتەوە، ئەوا لە ھەڵبژاردندا دەنگ بە یەکێتیی نادەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەر لە سێ هەفتە بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، قەڵا و تەلاری كوێخا دێرین عوزێری لە سنووری سلێمانی تەقێندرایەوە.
Facebook Comments Box