ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی ناردنی لیستی مووچە دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئەو لیستی مووچەیەی بەغدا داوای دەکرد بە سەربازییشەوە، نێردراوە. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: “هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌ كه‌ بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوا بكه‌وێت.”

بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوە دەکەن، گوایە لیستی مووچەخۆرانی سەربازی بۆ بەغدا نەنێردراوە، ڕاست نییە و ئێمە ئەو لیستانەمان بە ناو و تەواوی زانیارییەکانەوە ناردووە.”

ئاشکراشی کرد: “لیستی سەربازیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، کە پۆلیس و هەموو کارمەندان دەگرێتەوە، نێردراوە.”

ئاماژەی بەوەش دا، لیستی فەرمانبەرانی شارستانی- لیستی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی، لیستی شەهیدان و لیستی چاودێریی کۆمەڵایەتی نێردراوە.

ئەو بەرپرسەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەوانەی کە بەغدا داوای کردووە هەمووی نێردراوە، ئەوەی کە نەنێردراوە، داوا نەکراوە.”

چوارشەمەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی لیستی هەموو وەزارەتەکان و لیستی پوختەی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد.

ئەو سەرچاوەیەی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاند، کە چەند لیستێک بەتەنیا یەک خراون، گوتیشی: “لیستی سەربازی بە تەنیا یەک خراوە، لیستی خانەنیشینانی کوردستان بە تەنیا و لیستی کەمئەندامان بە تەنیا و لیستی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە تەنیا یەک خراوە، هەروەها لیستی فەرمانبەرانی گرێبەستیش یەک خراوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button