کوردستانگرنگوتار

کێ ڕێگربوو لە خۆپیشاندانەکەی مامۆستایان بۆ بەغداد ؟! سیناریۆ بوو یان ڕاستی ؟

بەشدار بازیانی

مەلەف و نهێنی دەستە و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی زۆرن با سەرەتا لەنهێنی ئەو خۆپیشاندانەوە دەست پێبکەین کە مامۆستایان و فەرمانبەران ویستیان بچنە ساحەی تەحریر لە بغداد و نەیان توانی و ڕێگری کران و گەڕێندرانەوە !

ڕۆژی ٢٦ـی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ نزیکەی دوو هەزار خۆپیشاندەر بەچەندین پاسی گەورە لە بەیانیەکی زوودا لەدوای نوێژ ڕوەو بەغداد بەڕێکەوتن تا خۆپیشاندانەکان لەسلێمانیەوە بگەیەننە شاری بەغداد و ڕاستەوخۆ سکاڵایان بگەیەننە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی ،

مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمنی بەغداد ، چالاکیە مەدەنیەکان ، بازگەکان لەوەزیری ناوخۆ وەرگیرابوو (جێگرێکی پێشوتری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ـ کورد ـ وەری گرتبوو ) کە هەم حیمایەی خۆپیشاندەران بکەن و هەم پارێزگاری بغداد و نوێنەری سودانی داواکاریەکانیان لەنێو ساحەی تحریر لێ وەربگرن و بیگەیەننە جێگای خۆی ،،

بەڵام .. بەهۆی ناکۆکیەکانی دەستە و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەماعەتی دەستە بە تایبەت( دکتۆر غالب ، کە خۆی بەدەمڕاستی دەستە دەزانێت ، دوای ڕاوێژ لەگەڵ دڵشاد میرانی ) لەڕێگای پەیوەندی کردن بە حەشدی شەعبی و بەهاوکاری (ڕەیان سالم صادق کلدانی ) ڕێگری لە چونی خۆپیشاندەران دەکەن بۆ نێو شاری بەغداد ..

ــ ئەو شەوە دکتۆر غالب تەلەفون بۆ دوو بەرپرسی حەشد دەکات و دەڵێت “ئەو مامۆستایانەی خۆپیشاندانەکە دەهێننە بەغداد پاراستنن و سەر بە مەسرورن و ئەو ڕای سپاردون شەڕ و ئاشوب و هاوارەکەی بێننە بەغداد و لەکۆڵ خۆیان دەکاتەوە بۆ ئیحراج کردنی بەرپرسانی شیعە ،

بەرپرسانی حەشد کەئەمە دەبیستن پەیوەندی دەکەن بەوەزیری ناوخۆ و پێی دەڵێن قبوڵیان نیە جەماعەتەکەی مەسرور بێنە بەغداد ، بەڵام وەزیر دەڵێت تازە ئیجازەیان داوە و ناکرێت ،
بەرپرسەکەی حەشد دوای مناقەشەیەکی دوو خولەکی دەڵێت “دەی زەمان نیە لەنێوان ئامرلی و بەغداد چەند پاسێکی مامۆستا کوردەکان وەرنەگەڕێت !!! ئەمە پەیام بوو وەزیر تێگەیشت و دەستبەجێ فەرمانی دەرکرد (دواتر سودانی لەدیداری کەناڵی العراقیە ئەمەی گوت کە بۆیە ڕیگایان نەداوە ترساون ڕوداوی هاتوچۆی نەخوازراو ڕووبدات !)

هەر بۆیە بەیانی هەم مەفرەزەکانی شورتە هەم مەفرەزەی حەشدیش سەیتەرەکانی سەر ڕێگای بەغدادیان گرتبوو .

ـــ چی ڕوویدا ئەو شەوە ؟

ناکۆکیەکانی دەستە و ئەنجومەنی مامۆستایان وا قوڵ بوبو کە هەر یەکەیان فڕکان فڕکانی بوو خۆی زووتر بگەیەنێتە لای بەرپرسانی عێراقی ، جەماعەتی ئەنجومەن لەڕێگای (جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان و جەمال کۆچەری یەکگرتوو ، جەماعەتی دەستەش لەڕێگای غالب محمد خەریکی مەوعید ڕێکخستنی دیدارێکی سودانی بوون ، جەمال کۆچەر مەوعیدەکەی ئەنجومەنی دایە ئەمینداری یەکگرتوو وەعدە خیلافی کرد ، بەڵام غالب محمد سەرکەوتوو بوو لەوەی مامۆستایان بباتە نێو ماڵی شیعەکان و فەڕەیەکی گەورەیان بگێڕێت .

غالب و جەماعەتی ئەنجومەن دوو ڕۆژ پێشتر بوبوە دەماقاڵێیان و غالب پێی گوتبوون هەر پەیوەندیەک بۆ بەغداد لەڕێگەی ئەوەوە نەبێت قبوڵی ناکات ، جەماعەتی ئەنجومەن توڕەیان کردبوو .

ـــــــ
ــ من تەنها بەدوای ڕاستی و دروستی بابەتەکە چوم عەلاقەم نیە کێ باشی کردوە و کێ خراپ ،
لە پۆستی داهاتوو باسی دەستی حەشدی شەعبی لەنێو مامۆستایانی ناڕازی و نوێنەری بەرپرسانی یەکێتی لەنێو دەستەش و ئەنجومەنیش دەکەم و ڕوونی دەکەمەوە کە چۆن شەوی خۆپیشاندانەکان بە واتس ئەپ تەلەفونیان بۆ کراوە و چیان پێ گوتراوە …

ـــ هەموو ئەوانەی دەیڵێم بەڵگەی نوسراو ،دەنگی و شاهیدم هەن و دادگاش با یەکلایی کەرەوە بیت !!

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button