مەلا یاسین سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی “بەشدار بازیانی” ڕۆژنامەنووس دەداتەوە و دەڵێت ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر و بەمنزیکانە لە دادگا لەگەڵ خۆت و سندووقە ڕەشەکەت یەک دەبینینەوە.
لە ناوەڕۆکی وەڵامدانەوەکەی سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە،دەڵێت ” هەرچەندە نەماندەویست وەڵامت بدەینەوە بەڵام، نووسینەکەت پڕە لە تۆمەت و ناوزڕاندن لەسەر بەندە و پڕۆژەکانمان. سەرتاپای بێ بنەمایە و تەنها ئامانجت هێنانەدی ئەو مەرامانەیە لە زیاتر لە ساڵێکە خەریکی لەگەڵمان.
لە بەشێکیتری وەڵامەکەی مەلا یاسین دا هاتووە، دەڵێت ” خۆشت باش دەزانیت کە چەندین جار سەردانت کردوین و چیشت لێ داواکردوین، ئەمە ئیشی یەکەمجاریشیت نیە.
تۆڕی هەواڵی لێنز نیوز هەوڵیدا پەیوەندی بە هەر یەک لە مەلا یاسین سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و بەشدار بازیانی ڕۆژنامەنووس بکات، بەڵام هەردوو لایان بەردەست نەبوون.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە