رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاری پارەی فیعلی رەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وردەکاریی پارەی فیعلیی ڕەوانەکراو بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بۆ ساڵی 2023 بڵاو كردەوە.
كۆی گشتیی پشكی هەرێمی كوردستان كە دەبوایە وەك پارەی مانگانە لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵەوە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بریتی بوو لە 12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، كەچی حكوومەتی فیدراڵی تەنها 756 ملیۆن دۆلاری ناردووە و دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریشی بە قەرز داوەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
وردەکارییەكە لەم دوو وێنەیەی خوارەوە ڕوون كراوەتەوە:


Facebook Comments Box