رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

 لەمەودوا خواردن بە قوتابیان دەدرێت

وەزارەتی پەروەردی عێڕاق، رایگەیاندووە: لە پارێزگاکانی مووسەننا و دیوانییە و زیقاڕ  و بابل پرۆژەی پێدانی خواردن لە قوتابخانەکان ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت.

بریكاری وەزارەتی پەروەردە “عادل بەسیسی” بە “ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند” پرۆژەی خۆراك هەموو پارێزگاكان ناگرێتەوە، بەڵام تایبەتە بەو پارێزگایانەی كە لە ژێر هێڵی هەژارییەوەن بەگوێرەی پۆلێنكردنی وەزارەتی پلاندانان”

ئەو پارێزگایانەش  بریتین لە “موسەننا و دیوانیە و زەیقار و بابل” هەروەها ئەوەی ئاشکراکردووە ” ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی ساڵی خوێندنیدا باشتر دەبێت و بە هاوكاری وەزارەتەوە، لەلایەن یەكێك لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە پشتیوانی دەكرێت”

لە بارەی پارێزگاکانی ” نەینەوا” و “ئەنباڕ” و ” سەلاحەددین”، ئەو بریکارەی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ” ئەو پارێزگایانە. كۆمەڵێك بەرنامە لە  ڕێكخراوە  مرۆییەکانیان  هەیە،  جگەلە لە حكوومەتی ناوەندی كە گرنگیان پێ دەدات”

بەگوێرەی پلەبەندی وەزراەتی پلاندانانی عێڕاق. ئەو پارێزگایانە ڕێژەی هەژاری و بەرزی ئاستی بێکاری لە پێشەوەی پارێزگاکانی ترەوەی عێڕاقن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button